بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كوردستان له‌ زیندانی ئێوین

152
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێوین به‌ناوی “ئاسو روستمی”، به ‌هۆی عفوونه‌ت و خوێنرێژی سی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گواسترایه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو له‌به‌ر عفوونه‌ت و خوێنرێژی سی و كێشه‌ی ته‌نه‌فۆسی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی گواسترایه‌وه‌ و پاش چه‌ندین سه‌عات سه‌رله‌نوێ بۆ زیندان گه‌ڕێندرایه‌وه‌. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه،‌ له‌ رێكه‌وتی ١ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه‌، بارودۆخی جه‌سته‌یی زۆر ناله‌باره‌ و كاربه‌ده‌ستانی زیندانیش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ كه‌مته‌رخه‌من. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ئاسۆ روسته‌می له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی و خوێندكاری دیكه‌ به‌ناوی “عه‌لی نووری”، رێكه‌وتی ١٦ی ره‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٣ به‌ هۆی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی له‌ كۆبانی له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری تاران، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌ومه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو دواتر له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌، به‌ “چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی، ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و سووكایه‌تی به‌ خامنه‌یی، تۆمه‌تبار كرا و ٧ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →