بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی له‌ زیندانی مه‌ریوان

318y
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به‌ناوی “عه‌لی خوشنه‌مه‌ك” له‌ زیندانی مه‌ریوان، به‌ هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزشكی، له‌ بارۆدۆخێكی خراپ و ناله‌بارێكدا، به‌سه‌ر ده‌بات.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییه رۆژی ٨ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٩٣ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و‌ پاش ٧٠ رۆژ له‌ مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوودا، ره‌وانه‌ی به‌ندی عمومی زیندانی شاری مه‌ریوان كرا. ناوبراو ئێستا له‌ زیندانی مه‌ریوان له‌ بارۆدۆخێكی جه‌سته‌یی ناله‌بارێكدا به‌سه‌ر ده‌بات و له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م زیندانه‌وه‌، هیچ به‌دواداچوونێكی پزیشكی بۆ ناكرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییه‌ رۆژی ٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ دادگای رژیم، به‌ تۆمه‌تی چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی، سێ ساڵ زیندانی پێدرا.