بارودۆخی ناله‌باری خه‌ده‌ماتی ده‌رمانی كرێكارانی عه‌سه‌لویه‌

89
به‌ وته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌، به‌ سه‌ره‌نجدان به‌ ناوه‌رۆكی رووداوی شوێنی كار له‌ پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گاز له‌م ناوچه‌یه‌، خه‌ده‌ماتی ناوه‌ندی ده‌رمانی له‌ عه‌سه‌لویه‌، زۆر ناله‌بار و دوور له‌ ده‌ستڕه‌سه‌.
به‌ هۆی نه‌بوونی ستانداردی‌ ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها غه‌یره‌ بێهداشتی بوونی خۆراكی كرێكاران، روودانی حادیسه‌ وه‌كوو جۆره‌ها مه‌سمومیه‌تی غه‌زایی یان حادێسه‌ی كاری له‌م ناوچه‌، له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه‌. به‌ وته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، نه‌خۆشخانه‌كان لانیكه‌م له‌ مه‌ودای ٦٠ كیلومێتری له‌ عه‌سه‌لویه‌ دان و به‌ هۆی دووری مه‌ودا یان نه‌بوونی ئیمكانات بۆ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا، كرێكارانی مه‌سمووم گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ئێستا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كه‌ په‌روازی ته‌نیا فرۆكه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی عه‌سه‌لویه‌ راگیراوه‌ و به‌كرده‌وه‌، هیچ ئورژانسێكی هه‌وایی بۆ گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی بریندار بۆ ناوه‌ندێكی ده‌رمانی گونجاو له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →