رێكخراوه‌كانی فریاكه‌وتن رایانگه‌یاندووه، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پشتیوانی و یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵكی سوریه شكستی خواردووه.٢١ رێكخراوی چالاك له بواری هاوكاری مرۆڤدۆستانه له راپۆرتێكی هاوبه‌شدا، شورای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان، دایه‌به‌ر ره‌خنه‌ی توند و ئه‌م شورایهیان به‌وه تومه‌تبار كرد كه به جێگای به‌ڕێوه‌بردنی به‌رپرسایه‌تی خۆی بۆ پشتیوانی و یارمه‌تی به كه‌سانی مه‌ده‌نی سوریه، ئه‌وانیان به حاڵی خۆیان وێڵ كردووه و له به‌رامبه‌ریاندا زۆر كه‌مته‌رخه‌من. ئه‌م رێكخراوانه رایانگه‌یاندووه، ده‌ستپێراگه‌یشتنی رێكخراوه فریاكه‌وتنه‌كان به ناوچه‌گه‌لێكی به‌ربڵاو له سوریه له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخی پێشتر كه‌متر بۆته‌وه، له حاڵێكدا كه به ژماره‌ی كوژراوان، برینداران و بێخانه و لانه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بووه. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا راپۆرتێك له بابه‌ت رێژه‌ی وێرانییه‌كانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ٤ ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی له سوریه، نیشان ده‌دات كه شه‌ڕی ناوخۆیی له‌م وڵاته، زیاتر له ٢٠٠ میلیارد دولار هه‌زینه‌ی به‌دواوه بووه.