بارودۆخی ناله‌باری زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی كرماشان له‌ زیندانی میناب

102y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بارودۆخی زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی شاری كرماشان، به‌ناوی “ئه‌فشین سوهرابزاده” كه‌ له‌ قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی میناب راگیراوه‌،‌ زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو به‌ هۆی نه‌خۆشیی سه‌ره‌تان و خوێنڕێژی داخڵی، ماوه‌ی یه‌كمانگ له‌وه‌پێش به‌ بڕیاڕی به‌رپرسانی زیندان له‌ قه‌ره‌نتینه‌ راگیراوه‌ و له‌ بارودۆخێكی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌بات. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوبراو رێكه‌وتی ١٨ی ساڵی ١٣٨٩ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی شاری كامیارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌ لایه‌ن دادگای شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی “محاربه‌ له‌ رێگای ئه‌ندامیه‌تی له‌ حێزێكی نه‌یاری رژیم”، به‌ ٢٥ ساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ شاری میناب مه‌حكوم كرا.