بارودۆخی ناله‌باری قه‌راردادی كار له‌ ئێران

611y
به‌ڕێوبه‌ری گشتی “خانه‌ی كارگه‌ر”ی رژیم وێڕای ئاماژه‌ به په‌ره‌سه‌ندنی قه‌راردادی كاتی و سپی ئێمزای كار له‌ ساڵه‌كانی رابردوو، دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٨٥ له‌سه‌دی كرێكاران له‌ ئێران قه‌راردادی كاتیان هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری رژیم رایگه‌یاندبوو: زیاتر له‌ ٩٣ له‌سه‌دی سه‌رجه‌م هێزی شاغڵ له‌ ئێران قه‌راردادی كاتی و غه‌یره‌ره‌سمیان هه‌یه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ هه‌ر ١٠ شاغڵ ته‌نیا كه‌سێك قه‌راردادی ره‌سمی هه‌یه‌. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرتانه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ند و به‌رپرسانی رژیم له‌ راستیدا ئێعتراف به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شۆغڵی كرێكاران و سیاسه‌ته‌ غه‌یره‌ ئینسانیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران له‌ سه‌پاندنی بارودۆخی كۆیله‌ئاسا و ژیانێكی چه‌ندین قات له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری و له‌ ئاكامدا هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی به‌رینتر بۆسه‌ر كرێكارانه‌.