بارودۆخی ناله‌باری كرێكارانی سه‌نایه‌عی فلێزی

381
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، خاونكارانی كارخانه‌كانی سه‌نایه‌عی فلێزی ژماره‌ی یه‌ك و دوو به‌ بیانووی نوێژ‌نكردنه‌وه‌، ده‌ستیان به‌ ته‌عتیلكردنی كارخانه‌ی ژماره‌ ١ و گواستنه‌وه‌ی كرێكاران بۆ كارخانه‌ی ژماره‌ دوو كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای سپاردنی كارخانه‌كانی سه‌نایه‌عی فلێزی ژماره‌ یه‌ك و دوو به‌ شیركه‌تی تیجاری “ئه‌ڵماس مۆبین”، ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ شێنه‌یی سه‌هامی زۆربه‌ی كرێكارانی كڕی و پاشان به‌ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌همی خۆی بۆ سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌سه‌د، له‌ یه‌كه‌مین كرده‌وه‌دا بۆ داخرانی ئه‌م كارخانانه‌، كارخانه‌ی ژماره‌ی یه‌كی به‌ بیانووی نوێژ‌نكردنه‌وه‌ داخست و ته‌واوی ده‌زگاكانی له‌كار خست و سه‌رجه‌م كرێكارانیشی بۆ كارخانه‌ی ژماره‌ دوو گواسته‌وه‌. ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ حاڵی حازردا ٥٠٠ كرێكاری هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادیان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →