بارودۆخی ناله‌باری كرێكارانی شیركه‌تی سپێنتا

896
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی “سێپنتا بین الملل” له‌ بارودۆخێكی زۆر ناله‌باری كاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی سپێنتا بین الملل، ١٦ مانگه‌ هیچ چه‌شنه‌ حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌یان پێنه‌دراوه‌ و بارودۆخی ناله‌باری كرێكاریی، ئاو و هه‌وایی و به‌د‌خۆراكی، له‌ بیابانه‌كانی خوزستان و گه‌رمای ٦٠ ده‌رجه‌ی، له‌ لایه‌ن شیركه‌تی سپێنا و شیركه‌تی ناوچه‌ نه‌وت خیزه‌كانی جنوب ده‌چه‌وسێنه‌وه‌ و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت كه حه‌قده‌ستی دواخراوی‌ ١٦ مانگیان پێی په‌رداخت ناكرێت. شایانی باسه‌، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش نزیكه‌ی ٥٠٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌، به‌ هۆی مانگرتن له‌سه‌ركار ئێخراج كران.