هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له پێشێل كردنی به‌رچاو، بارودۆخی ناله‌بار و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی گیانی كرێكارانی كارخانه‌ی “به‌سته‌نی عه‌سه‌ل” هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره ١ی سنه ده‌كات.ئه‌م واحێده به‌رهه‌مهێنه‌ره نزیكه‌ی ٤٠ كرێكاری هه‌یه كه زۆربه‌یان ژنن. له‌م شیركه‌ته كرێكاران له ٢ شیفتی كاری ١٢ سه‌عاته كار ده‌كه‌ن و نوێنه‌ری ئیداری رژیم له‌م شیركه‌ته هه‌ر جاره قهراردادگهلێكی چه‌وسێنه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌م كرێكارانه ده‌سه‌پێنێت و به چه‌وساندنه‌وه‌ی هێزی كاری هه‌رزانی ژنان و سه‌پاندنی بارودۆخی دژوار و نامرۆڤانه به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كه‌م و كاری زۆر، مافه‌كانیان به توندی پێشێل ده‌كات. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش كچێكی كرێكار به ناوی “شهههین ئه‌حمه‌دی” به هۆی گیر كردنی روپوشهكهی، كه‌وته نێو ده‌زگای دروست كردنی نانی به‌سته‌نی و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها پێشتریش كرێكارێكی ژنی دیكه‌ش هه‌ر له‌م كارخانه‌دا دوو قامكی ده‌ستی، قه‌تع بوو.