بارودۆخی ناله‌باری محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگوشی

141
راپۆرته‌كان باس له‌ بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی و رۆحی زیندانی سیاسی محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگوشی، پاش گیان له‌ ده‌ستدانی كچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگوشی موعه‌لێمی خانه‌نشینكراو و زیندانی سیاسی له‌ زیندانی زاهێدان كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌ی “كانی ئاگوشی” موره‌خه‌سی پێدرابوو، له‌ بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دا به‌سه‌ر ده‌بات. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پزیشكی قانونی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراوی بۆ زیندان له‌ بارودۆخی ئێستادا ناله‌بار و نه‌شیاو راگه‌یاندووه‌.