بارودۆخی ناله‌باری منداڵانی كار له‌ كرماشان

277y
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بارودۆخی منداڵانی كار له‌ كرماشان زۆر مه‌ترسیداره‌ و هه‌ر رۆژه‌ ئاماری ئه‌م منداڵانه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی بازاڕی كار ده‌كرێن، روو له‌ زیاد بوونه‌.
به‌ پێی دان پێدانانی ناوه‌نده‌كانی رژیم له‌ كرماشان، ئاماری منداڵانی كار‌ ٢ هه‌زار كه‌سه‌. به‌ڵام ده‌بێ بوترێت كه‌ ئاماری راسته‌قینه‌ زۆر له‌م رێژه‌یه‌ش كه‌ رژیم دایده‌گه‌یه‌نێت زیاتره‌. ئه‌م منداڵانه‌ سه‌رقاڵێكی كارگه‌لێكی زۆر سه‌خت و دژوار وه‌ك: شاگردی میكانیك و سافكاری، كرێكاری ساختمانی، بنێشت فرۆشی، كار له‌ كوره‌ی ئاجۆرپه‌زین و له‌ شوێنه‌كانی كاریشدا تووشی رووداوی كاریش ده‌بن. شایانی باسه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامارانه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی كونوانسیونی قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری منداڵانی ئیمزا كردووه‌، به‌ڵام ئێران زۆرترین رێژه‌ی كاری منداڵانی هه‌یه‌.