بارودۆخی ناله‌باری منداڵان له‌ كوره‌ی‌ شومالی

91 (1)
“یونێیسف”، سندوقی پشتیوانی له‌ منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌: “باوردۆخی سلامه‌تی منداڵانی كوره‌ی شومالی له‌ ناوچه‌گه‌لێك كه‌ به‌ره‌وڕووی وشكساڵی بوونه‌ته‌وه‌، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ خراپتر ده‌بێت.”
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئۆستانگه‌لێك كه‌ به‌ره‌وڕووی زۆرترین ئاسیب و خه‌ساره‌تی سه‌رچاوه‌ گرتوو له‌ وشكساڵی بوونه‌ته‌وه‌، حاڵه‌ته‌كانی ئێسهاڵی كه‌ گیان له‌ده‌ستدانی منداڵانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌. دوابه‌دوای ئه‌م وشكساڵیه‌، ته‌قریبه‌ن زیاتر له‌ یه‌ك چواره‌می منداڵانی كوره‌ی شومالی، تووشی به‌دخوراكی بوون. كارناسان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی كوره‌ی شومالی ئه‌منیه‌تی خوراكیان نییه‌ و نزیكه‌ی یه‌ك سێهه‌می منداڵان ژێر ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له‌م وڵاته‌، به‌ هۆی به‌دخوراكی، روشدیان راگیراوه‌.