به پێی راپۆرته‌كان، بارودۆخی هه‌ڵسووڕاوێكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی به‌ناوی “خزر ره‌سووڵ مرۆوهت” كه ماوه‌ی دوو ساڵه له زیندانی مهاباد راگیراوه، زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه.به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له خوێندكارانی “شیناوێ” له مانگی رشهممهی ساڵی ١٣٩١ له شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و زیندانی ئه‌و شاره گواستراویه‌وه. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه خوێندكارییه دواتر له دادگای رژیم به تۆمه‌تی ته‌بلیغ له‌دژی نیزام، “چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی له رێگای كۆبوونه‌وه و ته‌بانی و لایه‌نگه‌ری له حێزبێكی نه‌یاری رژیم به به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه خوێندكارییه ئێستا له زیندانی مهاباد له شوێنێكی ناله‌بار و له نێوان ئه‌و زیندانیانه كه تاوانگه‌لێكی جیاجیایان هه‌یه راگیراوه و له مافی هه‌بوونی پارێزه و مه‌ره‌خسی بێبه‌ش كراوه.