بارۆدوخی خراپی یونێس ئاقائیان له زیندانی مهاباد

967
سه‌ره‌رای تێپه‌ربوۆنی ١٢ساڵ به‌سه‌ر به‌ندكرانی زیندانی سیاسی “یونێس ئاقائیان”، ناوبراو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی جیاكردنه‌وی تاوانه‌كان، له به‌ندی زیندانیانی غه‌یره‌ سیاسیدا راگیراوه‌.
یونێس ئاقاییان كه له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچونی نێوان هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی رژیم و ژماره‌یه‌ك له په‌یره‌وانی “ئه‌هلی حه‌ق” له ئاوایی “ئوچ ته‌په‌”ی میاندواو له ساڵی ٨٣ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ١٢هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی، له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌شه‌. ناوبراو دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كران له دادگای رژیم به تومه‌تی “مۆحاربه‌” به ئیعدام و هه‌ره‌ها ته‌حه‌مۆڵكردنی ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا كه دووای ئیعتراز، حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی گۆڕدرا.