بارۆدۆخی ناله‌باری زیندانییه‌كی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ سه‌قز

621t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بارودۆخی زیندانییه‌كی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام به‌ناوی “موسته‌فا سه‌لیمی” خه‌ڵكی ئاوایی “ئه‌یلۆ”ی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی “تیله‌كۆ”ی سه‌قز، زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كه‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی له‌ رێگای موحاربه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكوم كراوه‌، ماوه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ زیندان راگیراوه‌ و‌ تووشی ئازاری كولیه‌ و عفونه‌تی رێخۆڵه‌ بووه‌ و تا ئێستا له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌وه‌ هیچ به‌دواداچوونێكی بۆ نه‌كراوه‌.