بارینی به‌خۆڕی باران و داخرانی ناوه‌نده‌كانی كار له‌ ئیلام

695
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ستادی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی ئۆستانی ئیلام به‌ هۆی بارینی به‌خۆڕی باران، هه‌موو ئیداره‌، بانكه‌كان و ناوه‌نده‌ ئاموزشییه‌كانی ته‌عتیلی ره‌سمی راگه‌یاند.
له‌م راگه‌یاندنه‌دا داوا له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌م ئۆستانه‌ كراوه‌ بۆ پێشگیری له‌ روودانی هه‌ر كاره‌ساتێك له‌ هاتووچۆ كردن خۆببوێرن. بارینی به‌خۆڕی باران كه‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ جیاجیاكانی ئۆستانی ئیلام ده‌ستپێكردووه‌، هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و هه‌ستانی لافاو له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری ئیلام گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكیش بێ سه‌روشوێن بووه‌ و تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.