دوابه‌دوای ئازادكرانی نرخی نان لە نانەواییەكانی ئێران، لە 300 نانەواخانهی شاری كرماشان بێسه‌روبه‌ری په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌ر نانه‌واخانه‌یه‌ك بە مەیل و حەزی خۆی نرخی لەسەر نان داناوە و ئەمەش هاووڵاتیانی كرماشانی نیگه‌ران كردووە.
بەپێ راپۆرتی هه‌واڵنێری “میهر” پاش بڕیاری ئازادكردنی نرخی نان لە ٢٠ له سه‌دی نانەواییەكانی ئێران، ئەو بڕیارە پارێزگای كرماشانیشی گرتەوە، بەڵام ئەوەی بووەتە هۆی نیگەرانیی خەڵك، بێسه‌روبه‌ری و هه‌ڵكشانی نرخی نان لە نانەواییەكانی كرماشان و كەسیش خۆی لێ بە بەرپرسیار نازانێت. لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نرخی هەموو جۆرەكانی نان لە ئێران ٢٠ له سه‌د هه‌ڵكشاوه‌و و دەوڵەت و دامودەزگا پێوەندیدارەكانیش بەهۆی بێ توانایی لە كۆنترۆڵی نرخەكان، خاوه‌ن نانەواخانهكانیان لە گران كردنی ناندا ئاواڵا كردووه.