بازداشتی ئێبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی له‌ سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانی كرێكار

234y
به‌ پێی راپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی ئوتوبووسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ ناوه‌كانی “ئێبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی”، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌عات ١٢ و بیست ده‌قێقه‌ی نیوه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی رژیم هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵی “ئیبراهیم مه‌ده‌دی” جێگری سه‌رۆكی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحێد و “داوود ره‌زه‌وی” ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌، وێڕای بازرسی و پشكنینی ماڵه‌كه‌یان، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیاریان كردن.