بازداشتی ده‌یان كه‌س له‌ عێراق له‌لایه‌ن داعش

319
رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” لانیكه‌م ٧٠ كه‌سیان له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی ژێر ده‌ستیان له‌ ئۆستانی ئه‌نبار، به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ وته‌ی وته‌بێژی ئۆستانداری ئه‌نبار ئه‌م خۆپیشاندانه‌ بێ وێنه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاری “روتبه‌” و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێعدام كردنی یه‌كێك له‌ هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌ به‌ ده‌ستی داعش به‌ڕێوه‌چووبوو. ئیسلامگه‌رایانی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانیان به‌ تیره‌كانی چرابه‌رقه‌وه‌ به‌سته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بیانكوژن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌م وڵاته‌، به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئاسۆشیتدپرێس”، رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ كه‌نار جاده‌یه‌ك له‌ باشوور و رۆژئاوای به‌غدا، ٢٦ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.