بازداشتی سه‌دان منداڵی فه‌له‌ستینی له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو

444
سازمانێكی مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌: زیاتر له‌ ٨٠٠ منداڵی فه‌له‌ستینی به‌ تۆمه‌تی هاویشتنی به‌رد به‌ره‌و نیزامیانی رژیمی ئیسرائیل، له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ راپۆرتێكی ٧٠ لاپه‌ڕه‌ییدا رایگه‌یاندووه‌: “رژیمی ئیسرائیل له‌ ساڵی ٢٠٠٥وه‌ تا سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١١ی زاینیی، ٨٣٥ منداڵی فه‌له‌ستینی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ ٥٠٠ كه‌سیان ته‌مه‌نیان ١٦ ساڵه‌ و ئه‌وانی تر ١٣ تا ١٥ ساڵ‌ ته‌مه‌نن.”