بازداشتی موعه‌لیمان له‌ جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

276
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پوشپه‌ڕ، له‌ جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ موعه‌لیمان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.دوابه‌دوای بانگه‌وازی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ موعه‌لیمان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست كه‌ له‌ ئاكامدا كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیمی لێكه‌وته‌وه‌. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیم پێشیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس گرت و ئیزنی ئه‌وه‌یان نه‌دا تا له‌ شوێنی دیاریكراو كۆببنه‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كان ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ له‌ جه‌ریانی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیماندا، سه‌دان كه‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیمه‌ه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →