پاش سوخه‌نڕانی هه‌ڵسووڕاوێكی كاروباری فه‌رهه‌نگی دانیشگای كوردستان به بۆنه‌ی ناساندنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م شورایه، مه‌راسمه‌كه لەلایەن بەسیجی خوێندكارییەوە به‌ره‌و توندوتیژی برا و ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه خوێندكارییه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به پێی راپۆرته‌كان، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا و پاش سوخه‌نڕانی یەكێك لە بەڕێوەبەرانی كاروباری فه‌رهه‌نگی دانیشگای كوردستان و رەخنەی ناوبراو بە كەش و هه‌وای توندی ئەمنیەتی نێو دانیشگا، درێژەی رێوڕەسمەكە لە لایەن بەسیجی خوێندكارییەوە بە دەستێوەردانی حەراسەتی دانیشگا و هێزە ئەمنیەتیەكان به‌ره‌و توندوتیژی برا كه لە ئاكامدا بە هۆی لێدان و سووكایەتی بە خوێندكاران و كردنەدەرەوەیان لە سالۆنهكه، رێوڕەسمەكە لە نیوەدا كۆتایی پێهات. شایانی باسه ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نییه‌ی دانیشگا ده‌ستبه‌سه‌ر و تا ئێستا له چاره‌نووسی زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.