به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه، ٨ كرێكاری ناڕازی به ئێخراج كردنیان له شیركه‌تی “په‌دیده‌ی دووكووهه”، له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیمه‌وه له “ئه‌ندیمێشك ــــ شووش”، ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی رژیم له پاسگای ئینتزامی “كه‌رخه” له نزیك “ئه‌ندیمێشك ــــ شووش”، ٨ كرێكاری ناڕازی سه‌باره‌ت به ئێخراج كردنیان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هه‌روه‌ها مه‌ئمورانی رژیم له‌و پاسگایه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌م كرێكارانه كردووه و ناچاریان كردوون كه به‌ڵێن بده‌ن كه چیتر په‌یگیری مافه‌كانیان نه‌بن. شایانی باسه شیركه‌تی “په‌دیده دووكوهه” به بیانووی كۆتایی هاتنی پڕۆژه‌ی جاده‌سازی، ئه‌م كرێكارانه‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.