له كاتێكدا كه بڕیار بوو رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز، ٨ موعه‌لیمی ئه‌م شاره‌ی بۆ ئه‌م ئیداره‌یه بانگ كرد.به پێی ئه‌م راپۆرته، بڕیار بوو ساعه‌ت ١٠ی رۆژی پێنجشه‌ممه، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری سه‌قز، هاوكات له‌گه‌ڵ موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری ئێران مانگرتن به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره، ٨ موعه‌لیمان به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن رهحیمییان، خالید عه‌بدوڵڵاهی، سوله‌یمان عه‌بدی، تاهێر قادری، حامێد شێخی، عه‌زیز مه‌رزی، ئیبراهیم حوسێنی و ئیسماعیل رێحانی”یان، بانگ كرد. جێگای ئاماژه‌یه، چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش ١٢ كه‌س له زیندانییانی سیاسی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوایان له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كردبوو كه له مانگرتنی موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری وڵات، پشتیوانی بكه‌ن. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردۆوه، موعه‌لیمانی شاره جیاجیاكانی كوردستان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری ئێران به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و ژیانی خۆیان، چه‌ندین جار مانگرتنیان وه‌ڕێخستووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردنه‌كانی ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش و رژیم له به‌رامبه‌ر موعه‌لیمان بوون.