بانگه‌وازی رێكخراوی سێنفی فه‌رهه‌نگیان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی موعه‌لیم

945
شوڕای ناوه‌ندی رێكخراوی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی سه‌رتاسه‌ری وڵات، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، فه‌رهه‌نگیانی سه‌رتاسه‌ری وڵاتیان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی موعه‌لیم بانگهێشت كرد.
شوڕای هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی وڵات، داوا له‌ سه‌رجه‌م موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌كات كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ فه‌رامۆش كرانی خانه‌نشینكراوانی ئاموزش و په‌روه‌رش و كه‌مته‌رخه‌می به‌م چینه‌ زه‌حمه‌تكیشه، ناكارامه‌یی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌ بارودۆخی فێركردن و بارهێنان، ره‌وتی هه‌ڵاواردن له‌ دابین كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای موعه‌لیمان و باقی كاركۆنانی ئاموزش و په‌روه‌رش، خسوسی كردنی ته‌علیم و ته‌ربیه‌ت و درێژه‌ و توندی كردنه‌وه‌ی ره‌وتی بانگ كران، هه‌ڕه‌شه‌، بازداشت و زیندانی كردنی موعه‌لیمان، سه‌عات ١٠ تا ١٢ی نێوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ری ١٣٩٤، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازی كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداری بكه‌ن.