بانگه‌وازی كارزاری جیهانی بۆ دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی

84
كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی نۆروێژ، له‌ بانگه‌وازێكدا، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌بردنی كارزاری جیهانی بۆ دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌ شاری “ئۆسلۆ”ی راگه‌یاند.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یه‌ندنه‌دا كه‌ له ‌لایه‌ن “حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران ــــ حێكمه‌تیست، رێكخراوی سوسیالیسته‌كانی كرێكاری ئه‌فغانستان”، بڵاو كراوه‌ته‌وه،‌ هاتووه‌: “٢٠ی ژوه‌‌ن، رۆژی جیهانی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی به‌ڕێوه‌یه‌، به‌م بۆنه‌وه‌ ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی بۆ دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی و له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی دژه‌ ئینسانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری “ئۆسلۆ” پێته‌ختی وڵاتی نۆروێژ، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م ئه‌حزابی چه‌پ و كۆمۆنیست، خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ده‌كه‌ین كه‌ چالاكانه‌ له‌م ئاكسیۆنه‌دا، به‌شداری بكه‌ن.”