به پێی راپۆرتی سایتی “مافی موعه‌لیم و كرێكار”، كانونی سینفی موعه‌لیمانی هه‌مه‌دان له وێبلاگهكهیاندا سه‌باره‌ت به بڕیاری شورای ناوه‌ندی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی جیهانی موعه‌لیم، راگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه.
له‌م راگه‌یاندنه‌دا، رۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر بۆ كۆبوونه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانیان به راگه‌یاندنی دواتره‌وه پێوه‌ند داوه. شایانی باسه رۆژی ٥ی مانگی ئۆكتۆبری هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن رێكخراوی یونێسكۆ وه‌ك رۆژی جیهانی موعه‌لیم ناودێركراوه.