ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی سه‌رتاسه‌ری وڵات به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری، هاوكاره‌كانیان بانگهێشت كردووه.له‌م راگه‌یاندنه‌دا شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان، ناوه‌ندی ئۆستانه‌كان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی و له شاره‌كان له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی پێوه‌ندیدار دیاری كراوه. له‌م راگه‌یاندنه‌دا داوا له موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی سه‌رتاسه‌ری وڵات كراوه تا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه له ساعت ٩:٣٠ی سه‌رله‌به‌یانی تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوده‌چێت، به شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌شداری بكه‌ن.