بانگه‌وازی مانگرتنی یه‌كێتیه‌ كرێكاراییه‌كان له توركییه‌

1
چوار یه‌كێتیی سه‌رتاسه‌ریی توركییه‌ له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر كوردستان و كوشتاری به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك بانگه‌وازی مانگرتنێكی یه‌ك رۆژه‌یان داوه‌.
ئه‌م یه‌كێتییانه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانبار ده‌ست ده‌ده‌نه‌ مانگرتن. یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌كان له‌ بانگه‌وازی مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌یاندا نووسیویانه‌ كه‌ به‌ بارودۆخی جه‌نگیی، سه‌ركوتی كرێكاران و كوشتار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵك، مناڵان و ژنان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركییه‌ ناڕازین. ئه‌م مانگرتنه‌ یه‌ك رۆژه‌ له‌لایه‌ن كۆنفێدراسێۆنی یه‌كێتییه‌ كرێكارییه‌ پێشڕه‌وه‌كان، كۆنفێدراسێۆنی یه‌كێتییه‌كانی به‌شی خزمه‌تگوزاریی گشتیی، یه‌كێتیی پزیشکانی توركییه‌ و هه‌روه‌ها یه‌كێتیی ژووری مۆهه‌ندێسان و مێعمارانه‌وه‌ ڕێكخراوه‌.