بانگه‌وازی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران

515
“یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكاری ئێران” روو له‌ كرێكارانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵات بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی كار سه‌باره‌ت به‌ “بنبڕ كردنی هه‌ڵاواردن له‌ شێوه‌ی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كان”، بانگه‌وازێكی بڵاو كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م بانگه‌وازه‌دا هاتووه‌: “راگه‌یاندنی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی كار سه‌باره‌ت به‌ لابردنی هه‌ڵاواردن له‌سه‌ر كرێكارانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان، به‌رهه‌می خه‌باتی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌تانه‌ بۆ په‌یمانكاری له‌ سه‌نایعی پێترۆشیمی ماهشه‌هر تا ته‌ورێز و سه‌نایعی ئۆتۆمبیل سازی تا سه‌نایعی فولاد و نه‌وت و گازی وڵاته‌. بۆ جێبه‌جێ كران و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی خواسته‌كانمان سه‌باره‌ت به‌ لابردنی هه‌ڵاواردن له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ده‌بێ ده‌ست له‌ نێو ده‌ستی یه‌ك، خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی كار بین كه‌ به‌رهه‌می ره‌نج و خه‌باتی بێوچانی كرێكارانه‌. ته‌نیا زامنی جێبه‌جێ كرانی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌م به‌خشنامه‌، هاتنه‌ مه‌یدانی ئێمه‌ كرێكارانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →