بانگه‌وازی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكاران به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی

207y
“یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران” له‌ بانگه‌وازێكدا به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ هه‌ژاری و فه‌قر و بێكاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می حه‌قده‌ست و كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوت و بێ مافی بوو.
یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران له‌ بانگه‌وازی خۆیدا به‌م بۆنه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: “له‌ حاڵێكدا به‌ره‌و پیری ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ده‌چین كه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ و یه‌كده‌ست له‌ كرێكاران، موعه‌لیمان، په‌ره‌ستاران و باقی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشی خه‌ڵكی ئێران له‌سه‌ر مه‌عیشه‌ت و كۆتایی هێنان به‌ هه‌ژاری و فه‌قر و بێكاری له‌ حاڵی پێكهێنان دایه‌. بێگومان، به‌ بێ پێكه‌وگرێدرانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌، به‌ بێ سه‌رتاسه‌ری بوونیان و به‌ بێ پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوونی ناڕه‌زایه‌تی ئێمه كرێكاران له‌گه‌ڵ موعه‌لمیان و په‌ره‌ستاران و سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئێران، ناتوانین به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ مه‌حه‌للی و جیاجیاكان پاشه‌كشه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكاره‌كان بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ و ئینسانی بكه‌ین. ئێمه كرێكاران رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ بتوانین، مه‌راسمی ئه‌م رۆژه‌ به‌ كۆتایی پێدان به‌ هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت، چونه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می حه‌قده‌ست بۆ سێ میلیۆن تمه‌ن و كۆتایی پێدان به‌ سه‌ركوت و بێ مافی، به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.”