هه‌یئه‌تی هه‌ماهه‌نگی “شورای نوێنه‌رانی ئه‌حزاب، رێكخراو و ناوه‌نده چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان” به به‌ڕێوه‌بردنی كارزاری دیفاع له كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی، له رۆژی شه‌ممه ٣٠ مانگی مه‌ی بانگه‌وازی داوه.
له به‌شێك له‌م بانگه‌وازه‌دا هاتووه: “رژیمی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ هێرش بۆسه‌ر به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكاران و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و بێ مافی بۆ بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان و ته‌واوی كومه‌ڵگا، شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ڵسووڕاونی كرێكاری له‌م مانگانه و هه‌فتانه‌ی دواییه‌دا و به تایبه‌ت له رۆژانی سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، چڕتر كردۆته‌وه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا و بۆ ناڕه‌زایه‌تی به شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كان، ئێمه سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ناوه‌نده‌كان و گروپه پێشكه‌وتووخوازه‌كان بانگ ده‌كه‌ین كه به كرده‌وه‌ی هاوبه‌ش و سه‌رتاسه‌ری، له رۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی مه‌ی وێڕای له‌قاودانی جه‌نایه‌ته‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و وشیاركردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتی و ناوه‌نده پێشكه‌وتووخوازه‌كانی جیهان، داوای ئازادیی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بكه‌ن تا ئیمكاناتی ئازدیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.”