بانگه‌واز بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لێمان

197
موعه‌لێمانی ئێران بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ وه‌ڕێخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم، بانگه‌وازیان ده‌ركردووه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئاماده‌كاری ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لێمان به‌ رێكه‌وتی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئامانجی نه‌ ته‌نیا ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “ئێسماعیل عه‌بدی” ده‌بیری كانونی سینفی موعه‌لمان، به‌ڵكوو ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی سینفییه‌. ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لێمان له‌ ئێران پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئێسماعیل عه‌بدی به‌رینتر له‌ ئاستی جیهانی ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ پشتیوانی له‌ یه‌كیه‌تییه‌ كرێكاریی و موعه‌لمییه‌كان.