به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری كوروش به‌خشه‌نده له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سنه بانگ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم به بانگ كردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوروش به‌خشه‌نده هه‌ڕه‌شه‌یان لێیان كرد كه ده‌بێ هه‌رچی خێراتر بانگه‌وازی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم به بۆنه‌ی چله‌مین رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، ره‌ت بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوروشیان راگه‌یاندووه كه ده‌بێ نووسراوه‌ی سه‌ر به‌ردی گڵكۆكه‌ی كه یه‌كێك له شێعره‌كانی ئه‌حمه‌د شاملوو شاعێری ئازادیخواز و به‌ناوبانگی ئێران، پاك بكه‌نه‌وه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه کوروش بەخشەندە هەڵسوڕاوی سوسیالیست و سیمای ناسراوی بزوتنەوەی کرێکاری ئێران، ئەندامی کومیتەی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێکهێنانی رێكخراوه کرێکاریەکان و ئەندامی هەیئەت ئیجرایی کومیتەی دیفاع لە کرێکارانی مهاباد، دوانێوەرۆی رۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی خەزەڵوەر لە شاری سنە بەهۆی وه‌ستانی دڵ گیانی لەدەستدا.