بانگ كرانی دێمیرتاش و په‌روین بوڵدان به‌ تۆمه‌تی سووكایه‌تیی به‌ ئه‌ردۆغان بۆ دادگا

380w

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، داواكاری‌ گشتی‌ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌ڵاحه‌دین دێمیرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیمۆكراتیكی‌ گه‌لان “هه‌ده‌په‌” و په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری‌ ئه‌و پارته‌ی‌، به‌ تۆمه‌تی سووكایه‌تی كردن به‌ ئه‌ردۆغان بانگهێشتی دادگا كران.
به‌پێی‌ راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی توركییه‌، ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی تێلێفونه‌وه‌ بانگهێشت كراون و ئه‌وان ئاماده‌ی دادگاییه‌كه‌ نه‌بوون هه‌ر بۆیه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئێحزارییه‌ی فه‌رمییه‌وه‌ داواكراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وته‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ دۆسییه‌ی سووكایه‌تیی كردن به‌‌ ئه‌ردۆغان. به‌گوێره‌ی‌ مادده‌ی‌ ٢٩٩ی یاسای‌ سزادانی‌ توركییه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ سووكایه‌تیی‌ به‌ سه‌رۆك كۆماریی‌ وڵات ده‌كات، سزاكه‌ی‌ له‌ نێوان ١ بۆ ٤ ساڵدایه‌.