بانگ كرانی سێ هاوڵاتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

415t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، سێ كرێكاری عه‌قیده‌تی به ‌ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا خانزادپوور، حه‌سه‌ن زه‌حمه‌تكێش و حوسین په‌ناهی”، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی “سنه‌، قوروه‌، مه‌ریوان”ه‌وه‌ بانگ كراون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م سێ كه‌سه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی چالاكی كرێكاریی، ماوه‌ی چه‌ندین ساعه‌ت له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم راگیراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه‌