بانگ كرانی مه‌حمود ساڵحی و كوروش به‌خشه‌نده‌ بۆ دادگوسته‌ری شاری سنه‌

225
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ مه‌حمود ساڵحی و كوروش به‌خشه‌نده‌ بۆ دادگوسته‌ری رژیم له‌ شاری سنه‌ بانگ كران.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، مه‌حمود ساڵحی بۆ لقی ١ی دادگای ئینقلابی رژیم به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌عیدی بانگ كرا و تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی درایه‌ پاڵ. به‌ڵام ناوبراو ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ و جه‌له‌سه‌ی دادگایه‌كه‌ی‌ دواخرا. هه‌روه‌ها كوروش به‌خشه‌نده‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادیاری لقی ٤ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامیه‌تی له‌ كۆمه‌ڵه‌، ئاژاوه‌گێڕی و تێكدانی نه‌زمی گشتی و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی” بانگ كرابوو، هه‌موو تۆمه‌ته‌كان جگه‌ له‌ ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی ره‌ت كرده‌وه‌ و له‌م كومیته‌یه‌ وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری دیفاعی كرد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →