به پێی راپۆرته‌كان، هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی به‌ناوی “موختار زارعی” كه له زیندانی سنه راگیراوه، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له لایه‌ن دادگای ئه‌م شاره‌وه بانگ كراوه. به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو كه ماوه‌ی ٦ ساڵ له‌وه‌پێش سه‌ردانی گڵگۆی “ئیبراهیم لوتفوڵاهی” كردبوو، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له زیندانی “سنه”وه ره‌وانه‌ی دادگای ئه‌م شاره كرا. دوای راگەیاندنی حوکمی دادگا سه‌باره‌ت به راگرتنی په‌روه‌نده‌ی چوونەسەر گڵکۆی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی کە ساڵی ١٣٨٦ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە بەهۆی ئەشکەنجەی مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو ئیدارەیەوە کوژرا، رەوانەی زیندانی سنە کرایەوە. شایانی باسه، “موختار زارعی” لەم په‌روه‌نده تازه‌یه‌دا دوو تۆمەتی “تەبلیغ له‌دژی نیزام و هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی درواهته پاڵ، بەڵام هەتا ئێستا لەو پەیوەندییەدا دادگایی نەکراوە. جێگای ئاماژه‌یه، نزیكه‌ی یه‌كمانگی تەواو بەسەر بازداشتی ئەو هه‌ڵسووڕاوه سیاسییەدا تێپەڕ دەبێت، به‌ڵام تا ئێستا دادگا هیچ بڕیارێکی سه‌باره‌ت به درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانەکەی یان دانانی وه‌سیقه بۆ ئازادبوونی ناوبراو، رانەگەیاندووە.