رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو زانیار ده‌باغیان كرێكار و هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری بۆ ستادی خه‌به‌ری شاری سنه بانگ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵكرا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری زانیار ده‌باغیان بۆ ستادی خه‌به‌ری بانگ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا كه نابێ له مه‌راسمی كوروش به‌خشه‌نده به‌شداری بكات و بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات له ستادی خه‌به‌ری رایانگرت و پێیان وت كه ئه‌گه‌ر له مه‌راسمی چله‌مین رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی كوروش به‌خشه‌نده به‌شداری بكات، تۆمه‌تگه‌لێكی وه‌ك “پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیون”ی ده‌ده‌نه پاڵ و له زیندان رایده‌گرن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه “زانیار ده‌باغیان” له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاری ئه‌مساڵ له سێڕای شێخانی شاری سنه له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیمه‌وه درایه به‌رلێدان و سوكایه‌تی پێكردن.