بانگ كرانی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری په‌روین محه‌ممه‌دی

157q
به‌ پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، په‌روین محه‌ممه‌دی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم له‌ تاران بانگ كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم به‌ په‌روین محه‌ممه‌دی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێك پرسیار خۆی به‌ وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم بناسێنێت. یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی زیندان بۆ جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ و بانگ كردنی په‌روین محه‌ممه‌دی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و خۆف بۆ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌رنامه‌ڕێژی بۆكراوه‌، به‌ توندی مه‌حكوم ده‌كات.