به پێی راپۆرته‌كان، هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی ئۆستانی ئیلام به‌ناوی مو‌سا ئۆمیدی له لایه‌ن لقی ١ی دادگای رژیم له‌و ئۆستانه بانگ كراوه.
ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووكهكهیدا هۆكاری بانگ كرانی خۆی “په‌روه‌نده‌ی پشتیوانی له كۆبانی له پاركی كودهكی شاری ئیلام” راگه‌یاندووه. بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه، رێكه‌وتی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز له لقی ١ی دادگای رژیم له شاری ئیلام به‌ڕێوه‌بچێت