به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “عه‌لیڕه‌زا خانزاد پوور” بۆ ستادی خه‌به‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سنه بانگ كرا.
رۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی رێبه‌ندان “عه‌لیڕه‌زا خانزاد پوور” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا بۆ ستادی خه‌به‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سنه بانگ و چه‌ندین سه‌عات لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا.