هه‌ڵسووڕاوێكی مەدەنی دانیشتووی شاری دێهگولان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێكرا.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لە درێژەی گوشاری وەزارەتی ئیتلاعاتی ئۆستانی كوردستان بۆسەر هه‌ڵسووڕاوانی مەدەنی، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری دێهگولان بە ناوی “فواد حوسێن په‌ناهی” له‌لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه بانگ كرا. جێگای باسە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر لە هه‌ڵسووڕاوانی مەدەنی و فەرهەنگی ئۆستانی كوردستان بۆ لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن وەزارەتی ئیتلاعاته‌وه ئێحزار و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون.