بانگ كردنی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی بۆ ستادی خه‌به‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات

667
هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی كه‌ له‌ ته‌بعید به‌سه‌ر ده‌بات، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ره‌زبه‌ر بۆ ستادی خه‌به‌ری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ تاران بانگ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا.
ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كوردستانه‌ كه‌ یه‌كه‌م جار له‌ رۆژی ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٨٦ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه‌ بازداشت و ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری قوروه‌ به‌ندكرابوو. ناوبراو ساڵی ٨٧ له‌ لایه‌ن لقی ٢ی دادگای رژیم به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی حه‌سه‌ن بابایی به‌ تۆمه‌تی محاربه‌ و چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی، به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا. به‌ڵام دواتر حوكمه‌كه‌ی ساڵی ١٣٨٨ و له‌ لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ته‌بعید كرا.