بانگ كردنی جه‌عفه‌ر عه‌زیم زداه‌ بۆ دایره‌ی ئیجرای ئه‌حكام

128q
به‌ پێی ئێبلاغیه‌ی دادسه‌رای ئێوین، “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌” ده‌بیری هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران ده‌بێ تا رێكه‌وتی ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی شه‌ش ساڵ زیندان، خۆی به‌ دایره‌ی ئیجرای ئه‌حكام بناسێنێت.
جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ دوابه‌دوای ئیمزا كردنی نامه‌ی ئێعترازی چل هه‌زار كه‌سی كرێكاران و ناردنی بۆ وه‌زیری كاری رژیم به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری له‌ رۆژی جیهانی كرێكار و له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ لانیكه‌م حه‌قده‌ستی په‌سه‌ندكراو، رێكه‌وتی ١٠ی مانگی گوڵانی ساڵی رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٤٦ رۆژ بازداشت له‌ زیندانی ئێوین به‌ وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیون تمه‌نی ئازاد كرا. ناوبراو پاشان رێكه‌وتی ١٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو به‌ تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه‌ و هه‌وڵی نهێنی به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نیزام و تێكدانی نه‌زمی گشتی”، به‌ پێنج ساڵ و به‌ تۆمه‌تی چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام به‌ یه‌كساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.