بانگ كردنی دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری بۆ ستادی خه‌به‌ری

447
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ ناوه‌كانی “جه‌میل راست خدیڤ و محه‌مه‌د عه‌بدی پوور” له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ستادی خه‌به‌ری رژیم له‌ سه‌قز بانگ كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ستادی خه‌به‌ری رژیم شاری سه‌قز له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ‌ جه‌میل راست خدیڤ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، پێیان راگه‌یاندبوو كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌رمانان خۆی به‌م ناوه‌نده‌ بناسێنێت. هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری محه‌مه‌د عه‌بدی پوور دوابه‌دوای ئه‌وه‌یكه‌ سه‌ردانی ستادی خه‌به‌ری كرد به‌ هۆی ئه‌ندامییه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، بۆ ماوه‌ی ٢ سه‌عات له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بوو. ناوبراو له‌م لێپرسینه‌وه‌یه‌دا وێڕای دیفاع له‌ ئه‌ندامیه‌تی خۆی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، لێبڕاوانه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كان و كاروباری كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریدا دیفاعی كرد. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌‌ كرێكارییه‌كان، ئێحزار، هه‌ڕه‌شه‌ و ترساندن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و باقی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری دیكه‌، مه‌حكوم كردووه‌ و خوازیاری كۆتایی پێهێنانی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌م بارودۆخه‌ن.