به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری به‌ناوی “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه بانگ كراوه.به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، ره‌زا ئه‌مجه‌دی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوی كرێكاری، بۆ لقی دووهه‌می دادگای رژیم له شاری سنه بانگ كرا. شایانی باسه، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ له ئێداره‌ی ئێتلاعاتی رژیم لێپرسینه‌وی لێكرا و دواتر به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كرا.