رۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، “شه‌یس ئه‌مانی” یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری “سنه” ئێحزار و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.
له ئاكامی ئه‌م لێپرسینه‌وه‌یه، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم به نایاسای ناولێبردنی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران و كۆبوونهوهگهلێك كه له لایه‌ن یه‌كیه‌تی كرێكارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌وڵی ئه‌ویان ده‌دا كه شه‌یس ئه‌مانی له مه‌راسمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی كرێكار به‌شداری نه‌كات. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، بانگ كرانی شه‌یس ئه‌مانی له حاڵێكدا روویدا كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “داوود ره‌زه‌وی، پێدرام نه‌سروڵاهی، ئیبراهیم مه‌ده‌دی، عوسمان ئیسماعیلی، مه‌حموود سالحی” و بانگ كرانی “خالید حوسێنی و جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده” هه‌وڵیان دا به هه‌ر شێوه‌یه‌كی مومكین، له به‌رێوه‌چوونی هه‌ر جۆره مه‌راسمێك به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، پێشگیری بكه‌ن.