به پێی راپۆرته‌كان، “میلاد ده‌رویش” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری كه به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیون تمه‌نی ئازاد كرابوو، بۆ دادگای رژیم بانگ كرا.
ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، موستهنهند ساز و ئه‌ندامی كانونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران، هه‌فته‌ی رابردوو به شێوه‌ی ته‌له‌فونی بۆ دادسه‌رای ئێوین بانگ كرا كه پێش رۆشتن تووشی ئیستی قه‌لبی بوو و جه‌ڕاحی بۆكرا و نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێوین به‌ڵام به شكایه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌م هه‌ڵسووڕاوه سێنفییه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام و چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی له رێگای كۆبوونه‌وه و هه‌وڵی نهێنی به مه‌به‌ستی تاوان له‌دژی ئه‌منیه‌تی ناوخۆیی و خارجی”، ده‌بێ به‌مزووانه سه‌ردانی دادگای ئینقلاب بكات.