بانگ كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی بۆ دادگا

440y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی به‌ناوی “موسی ئۆمیدی” خه‌ڵكی ئیلام، له‌ لایه‌ن دادگای ئه‌م شاره‌وه‌ بانگ كرا، به‌ڵام به‌ هۆی حازر نه‌بوونی قازی، دادگاكاییه‌كه‌ی دواخرا‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ سیاسییه‌ كه‌ به‌ “به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی كۆبانی” تۆمه‌تبار كراوه‌، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ لایه‌ن دادگای شاری “ئیلام”وه‌ بانگ كرا. به‌ڵام به‌ هۆی حازر نه‌بوونی قازی، دادگاییه‌كه‌ی دواخراوه‌ و ئه‌بێت چاوه‌ڕێ بانگ كردنێكی دیكه‌ بێت.